نزمى خۆى نه‌کوشتوه‌، هه‌واڵى خۆکوشتنى ته‌نها وه‌ک سیناریۆیه‌

 

به‌پێى هه‌واڵێک که‌ له‌ سایتى چه‌ترپرێس بڵاو بۆته‌وه‌، نزمى ئه‌و کوڕه‌ى شه‌وى ڕابردوو له‌ شارى دهۆک خه‌سوه‌که‌یى و هاوسه‌ره‌که‌ى خۆى کوشت، خۆى نه‌کوشتوه‌ و هه‌واڵى خۆکوشتنه‌که‌ى ته‌نها سیناریۆیه‌کى ئاسایش بووه‌.
شه‌وى ڕابردوو له‌ کۆڵانى کرۆى شارى دهۆک، له‌ دواى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌که‌ى و خه‌سوه‌که‌یى و براى هاوسه‌ره‌که‌ى خۆى کوشت، له‌لایان عه‌میدێکى پۆلیسه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا که‌ گوایه‌ خۆى کوشتوه‌، عه‌مید" تالیب ئه‌حمه‌د" به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى دهۆک له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: شه‌وى ڕابردو هاوڵاتیه‌ک به‌ناوى نزمى هاوسه‌ره‌که‌ى و خه‌سووى و براى هاوژینه‌که‌ى خۆى کوشتوه‌ و سێ که‌سى تریشى بریندار کردوه‌، پاشان خۆشى کوشتوه‌ .
شایه‌تێکى ڕووداوه‌که‌ به‌ چه‌ترپرێسى راگه‌یاندوه‌ له‌دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌کان ناتوانن له‌ به‌ر که‌سوکارى هاوسه‌ره‌که‌ى نزمى ڕزگار بکه‌ن، نزمى داواى فریاکه‌وتن له‌ هێزێکى تایبه‌ت سه‌ر به‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگارى بکه‌ن.
ئێستاش لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕووداوه‌ به‌رده‌وامه‌ و شایه‌تێکى تر به‌ماڵپه‌ڕى ناو براوى ڕایگه‌یاند: "نزمى خۆى نه‌کوشتوه‌ و  هه‌واڵى خۆکوشتنى ته‌نها وه‌ک سیناریۆیه‌ک به‌ خێزانه‌که‌ى گوتراوه‌ ".