له‌شارۆچکه‌ى ته‌لته‌مر په‌یمانێک واژۆ کرا

 

له‌شارۆچکه‌ى ته‌لته‌مر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان هۆزى شه‌رابیان، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ناوخۆى سه‌رێکانى و نوێنه‌ره‌کانى ته‌ڤگه‌رى جڤاکى دیموکراتی( TEV-DEM) به‌ڕێوه‌چوو . له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ندین بڕیارى گرنگ واژۆ کران . 
دواى رووداوه‌کانى ئه‌و دوایه‌ى  شارۆچکه‌ى ته‌لته‌مر روویدان . بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى گه‌ل هه‌وڵدان به‌رده‌وامن . له‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌شارى دربێسى کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان نوێنه‌رانى هۆزى شه‌رابیان و ته‌ڤگه‌رى جڤاکى دیموکراتی( TEV-DEM) و ئاسایشى ناوخۆى سه‌رێکانى  به‌رێوه‌چوو  . له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ندین بریارى گرنگ ده‌رباره‌ى هه‌موو پێکهاته‌کانى شاره‌که‌ دراو  له‌کۆتایشدا لێداونێک بۆ رایگشتى بڵاوکرایه‌وه‌ . 
 له‌ناوه‌رۆکى لێداوه‌نه‌که‌دا راگه‌یه‌ندرا :" بۆپاراستنى ژیانێکى هاوبه‌ش له‌هه‌رێمه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسى برایه‌تى پێکه‌وه‌ ژیانێکى مێژووى له‌ناو گه‌له‌کانى هه‌رێمه‌که‌دا . نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ناوخۆى له‌سه‌رێکانى ، نوێنه‌رانى هۆزى شه‌رابیان له‌گونده‌کانى زرگانێ له‌ هه‌رێمى ته‌لته‌مر . نوێنه‌رانى ته‌ڤگه‌رى جڤاکى دیموکراتی( TEV-DEM) و به‌به‌شدارى چه‌ندین که‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆ له‌ 13ى گوڵانى 2013 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌شارى دربه‌سى به‌رێوه‌چوو که‌له‌کۆتایى کۆبوونوه‌که‌شدا  چه‌ندین بڕیارى گرنگ دران ." 
له‌ لێداوانه‌که‌دا ئه‌و بڕیارانه‌ى واژۆیان له‌سه‌ر کرا به‌و شێوه‌یه‌ن :
 ــ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG هێزى ره‌واى پاراستنى شارۆچکه‌ى ته‌لته‌مر و گونده‌کانى سه‌ربه‌و شارۆچکه‌یه‌ و پاراستنى هه‌موو هاوڵاتیان ده‌کات . 
 ــ  لابردنى ناوى عه‌شیره‌ت له‌سه‌ر گروپه‌ چه‌کداره‌کان که‌ پاراستنى هه‌رێمه‌که‌ تێکده‌ده‌ن و ماڵ و موڵکى هاوڵاتیان تاڵان ده‌که‌ن . 
 ــ ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى ژیانى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ماڵه‌کانى خۆیان کۆچبه‌ر بوونه‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک دژبه‌ریان ده‌رکه‌وێت . 
ــ هه‌موو بازگه‌کانى کۆنترۆل که‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى دواى شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانه‌وه‌ دانرابوون ، هه‌ڵبگیردرێن . 
ــ ئه‌و په‌یمانه‌ى که‌ ئێستا واژۆ کراوه‌ هاوپه‌یمانیه‌کى گشتى یه‌و هیچ کاریگه‌ریه‌کى پاشماوه‌ى رووداوه‌کانى پێشووتر له‌سه‌رى نیه‌ . 
له‌کاتى بریارو واژۆ کردنى په‌یماننامه‌که‌ له‌ شارۆچکه‌ى ته‌لته‌مر (خدر ئه‌لمحسن ) و ( سلێمان ئه‌لفارس) وه‌کو نوێنه‌رى هۆزى شه‌رابیان ، سوبهى سینۆ و ناسر حاجى مه‌نسور وه‌کو ته‌ڤگه‌رى جڤاکى دیموکراتی( TEV-DEM) . فواد ئه‌لباشا ، ته‌لال ئومێد ، محه‌مه‌د سالح حه‌تیه‌ و که‌مال ئه‌ختا وه‌کو نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى ناوخۆى له‌هه‌رێمى سه‌رێکانى ئاماده‌بوون .