له‌رومادى شه‌روپێکدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانى عێراق هاته‌ ئاراوه‌

 

له‌درێژه‌ى خۆپیشاندانه‌کانى ئه‌مرۆى عێراق راگه‌یه‌ندرا له‌شارى رومادى له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌کانى سوپاى عێراق شه‌ر هاته‌ ئاراوه‌ له‌ ئه‌نجام دا سه‌ربازێک کوژراو (2) سه‌ربازیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران به‌دیل گیراون . 
سه‌رچاوه‌یه‌کى هه‌رێمى رایگه‌یاند هه‌ر ئێستا له‌شارى رومادى خۆپیشاندان هاته‌ ئاراوه‌ و له‌ ئه‌نجام دا سه‌ربازێکی هێزه‌کانى عێراق له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ کوژراون و (2)تریش به‌دیل گیراون . ئه‌و سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاند  دوو ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیش له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ سوتێنران . تا ئێستاش شه‌ڕ پێکدادانه‌کان به‌رده‌وامن .