فه‌لوجه‌: شه‌ڕێکی توند ده‌ستی پێکردووه‌

 

له‌ باکوری قه‌زای فه‌لوجه‌له‌نێوان ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو‌و هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقدا شه‌ڕێکی توند ده‌ستی پێکردووه‌.. .
  سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیسی عێراقی به‌ مه‌داپرێسی راگه‌یاندووه‌، له‌ باکوری قه‌زای فه‌لوجه‌-سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار- له‌ ئێستادا 9:45 شه‌وی سێ شه‌ممه‌) له‌نێوان ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو‌و هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقدا شه‌ڕ ده‌ستی پێکردووه‌. .
ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گرژی‌و نائارامیانه‌دا هات که‌ دوای روداوه‌کانی ئه‌مڕۆی قه‌زای حه‌ویجه‌ دروست بووه‌ له‌ ناوچه‌ سونه‌کانی عێراقدا.
له‌ رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه‌ بارودۆخی حه‌ویجه‌ تێکچووه‌‌و ده‌یان که‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی"ئاژاوه‌گێڕی"ده‌ستگیرکراون‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا مانگرتن راگه‌یه‌نراوه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌هۆی پێکدادانێکه‌وه‌ 59 که‌س له‌م قه‌زایه‌دا کوژراون‌و 165ی دیکه‌ برینداربوون.